خه‌بات- ئاژانسه‌كان: ئاهه‌نگه‌كانى جه‌ژنى نه‌ورۆز له كوردستان ده‌ستى پێ كرد و به هه‌زاران هاوڵاتی كورد له شاره‌كانى ئیزمیتى رۆژئاواى توركیا و جۆله‌مێرگ و به‌تلیس جه‌ژنى نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد . نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ له شاره‌كانى ئیزمیتى رۆژئاواى توركیا و شاره‌كانى جۆله‌مێرگ و به‌تلیس له لایه‌ن پارتى كۆمه‌ڵگاى دیموكرات ( ده ته په )وه ئاماده‌سازى بۆ كراوه . له‌مباره‌شه‌وه ، سه‌رۆكى شاره‌وانییه‌كانى قه‌زاكانى شه‌مزینان ، گه‌وه‌ڕ و ئه‌سه‌نده‌ره و هاوڵاتیانى ده‌وروبه‌ری ئه‌و قه‌زایانه و به‌رپرسانى رێكخراوه‌كانى سڤیلیش به‌شداریان له ئاهه‌نگه‌كانى جه‌ژن نه‌ورۆز له شارى جۆله‌مێرگ كرد