ئاژانسەكان: مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆكی ئێران سووربوونی خۆی لە درێژەدان بە پێشخستتنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی دووپات كردەوەو بڕیاری توننددكردنی سزاكانی سەر ئێرانیشی بەبڕیارێكی ناڕەوا وەسفكرد. نەژاد لە لێدوانێكی ئاگریندا بۆ تەلەفزیۆنێكی فەرەنسی هەڕەشەی بەزاندنی ئەمەریكا و رۆژئاوای كردو گوتی: بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش هیچ مانایەك ناگەیەنێت و ئێرانییەكان لە جاران زیاتر سوورن لەسەر گەشەپێدان و پێشخستنی بەرنامە ئەتۆمیەكەیان، چونكە هەروەك نەژاد گوتی: ئەو بڕیارە بڕیارێكی ناڕەوایەو ئەوانەی سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنن خۆیان زەرەررمەند دەببن نەك ئێران، سەرۆكی ئێران داوای لە وڵاتانی ئەورووپاش كرد بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش تیبەت بە توندكردنی سزاكان لەسەر ئێران جێبەجێ نەكەن. لە درێژەی قسەكانیدا ئەحمەدی نەژاد رەخنەی توندی لە ئەنجوومەنی ئاسایش و رێكخراوی نەتەوە یەگكرتووەكان گرت و گوتی: ئەو دوو رێكخراوە هۆكاری زۆربەی كێشەكانی جیهانن و پێویستە بە خۆیاندا بچنەوەو داوای چاكسازی لە سستی كاركردنی نەتەوە یەكگرتووەكانیش كرد.