خه‌بات- محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه: به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆكی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حزبه‌كانی شیوعی كوردستان و سۆشیالیست و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و زه‌حمه‌تكێشان تیایدا ئاماده‌بوون، باس له دانانی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه و كاره‌كانی كرا.
به‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش سه‌رۆكی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی توركمان و ئاشووری و كلدانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرێدا تیایدا باس له سازدانی هه‌ڵبژاردنێك كرا له نێوان خۆیاندا بۆ ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌رێك له‌م ئه‌نجوومه‌نه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت به‌م لایه‌نانه درا.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د. فواد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه و ئامانجه‌كانی و ئه‌گه‌ری فراوانبوونی شیكرده‌وه . دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌وا ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه هه‌نگاوێكه بۆ قوڵتر كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسیزم له كوردستان.