ڕاپـۆرتێـكی نوێی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ڵێت ئێران په‌ره‌ی به كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم داوه، وه‌ك بهربهرهكانیـیهك به‌رامبه‌ر به‌و داوا نێونهتهوهیییانهی لێی كراوه بۆ ڕاگرتنی كاره ناوه‌كیـیه ههسـتیارهكان.
ئاژانسی ناوبراو ده‌ڵێت توانای چاودێری به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران زۆر كه‌مبۆته‌وه له‌به‌ر نه‌بوونی پشـكنهران له ناو ئێران‌دا.
ڕاپـۆرته‌كه زه‌مینه بۆ سه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا خۆش ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئێران دووچاری سـزای زیاتر بێته‌وه ئه‌گه‌ر خێرا به ڕێبازهكانیدا نه‌چێته‌وه و كاره‌كانی پـیتاندن ڕانه‌گرێت.