خۆرهه‌ڵات نیوز: سوپای تورکیا ناڕازیبوونی خۆی له هه‌مبه‌ر کۆنترۆڵکردنی چه‌ند ئه‌فسه‌ری تورکی سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته که به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه سه‌ردانی سلێمانییان کردبوو ده‌ربڕی.
ماڵپه‌ڕی سوپای تورکیا به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک ئاشکرای کرد که چه‌ند ئه‌فسه‌ری هێزی تایبه‌تی تورکیا له بازگه‌یه‌کی نزیک شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه پشکێنراون و سووکایه‌تیان پێکراوه. هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا سوپای تورکیا به توندی هه‌ڕه‌شه له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌کات و له سه‌ر ئه‌و خاڵه پێداده‌گرێت که ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بۆ جارێکی دیکه دووپات ببێته‌وه له به‌رزترین ئاستدا وڵامی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌داته‌وه.