|
فرانس پرێس - ئاسۆ: برنارد كۆشنه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ده‌رچوونی بڕیاری له سێداره‌دانی دوو رۆژنامه‌نووسی كوردی ئێرانی و پارێزه‌ری رۆژنامهنوسهكانیش رایگه‌یاند ئه‌وان له به‌ر كاری رۆژنامه‌نووسی حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رنه‌چووه. بێرنارد كۆشنه‌ر رایگه‌یاند "به نیگه‌رانی زۆره‌وه ده‌رچوونی فه‌رمانی له سێداره‌دانی دوو رۆژنامه‌نووسی ئێرانی به ره‌گه‌ز كوردم بیست. فه‌ره‌نسا له گه‌ڵ هاوبه‌شه ئهوروپییهكانیدا به ته‌واوه‌تی پابه‌نده به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان له جیهاندا وداوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیش ده‌كات سزاكه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن" .كۆشنه‌ر داوای له تاران كرد به‌پێی پێودانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێز له ئازادی رادهربڕینو رۆژنامه‌وانی بگرێت.
|