|
PNA - سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له لێكۆڵینه‌وه له زنجیره ته‌قینه‌وه تیرۆیسته‌كه‌ی "گرعوزێر" و "سیپا شێخ خدرێ"ی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگاڵ كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابێت، ئه‌مڕۆ تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامێنر رایگه‌یاند، له‌به‌رایی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه سوریا ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هه‌یه، سه‌رچاوه‌كه زیاتر روونیكرده‌وه: - "ئامانجی سوریا له‌م ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ركردنی كورده له‌وناوچه و دروست كردنی پشێوی و ئاژاوه‌یه له عێراقدا، هه‌روه‌ها دروست كردنی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ماده ده‌ستوورییه‌كان به‌تایبه‌تی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 ".
|