مانشێت نیوز، ستۆکهۆڵم: 8 ڕۆژ له دزرانی سه‌رجه‌م که‌لوپه‌لی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی تێده‌په‌رێ و هه‌ر یه‌ک له باڵی ده‌سه‌ڵاتداری کۆمه‌ڵه و ڕه‌وتی چاکسازی که‌مینه، یه‌کتر تاوانبار ده‌که‌ن که ده‌ستیان هه‌بووه له‌م دزیه نائاساییه دا.
شه‌وی 18ی ئه‌گۆست، زانرا که سه‌ڕجه‌م که‌لو په‌لی ستۆدیۆی ناوه‌ندی که‌ناڵی ئاسمانی ڕۆژهه‌ڵات TV که زمانحاڵی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه، ده‌دزرێ و ڕۆژی دواتر لایه‌نی که‌مینه که ئێستا به "ره‌وتی چاکسازی" خۆی پێناسه ده‌کات، لایه‌نی ده‌سه‌ڵات داری کۆمه‌ڵه‌ی به ئاژاوه گێری و دزینی که‌لوپه‌له‌کان تۆمه‌تبار کرد که داخرانی کاتی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی لێکه‌وته‌وه.