خۆرهه‌ڵات نیوز: لێكدانه‌وه‌كانی كۆشكی سپی به‌مه‌به‌ستی ناوزه‌د كردنی سوپای قودس وه‌ك رێكخراوه‌یه‌كی تیرۆریستی جیهانی به‌رده‌وامه و به‌نیازه زه‌نجیره سزایه‌ك دژی ئه‌و رێكخراوه، كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران كار ده‌كات، به‌كار بێنێت.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه به ئاژانسی هه‌واڵنێری"رۆیته‌رزی" راگه‌یاند: واشنگتۆن به نیازه به شێوه‌یه‌كی یه‌ك لایه‌نه گوشاری زیاتر به سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێ و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا سوپای قودس وه‌ك هۆكارێكی سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژییه‌كان له عێراق رووبه‌ڕووی سزای توندتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ: گرنگترین بابه‌ت لهوباهرهیهوه، گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه به ده‌ستی ئێرانییه‌كانه كه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانیان له دژی ئه‌و وڵاته چڕتر ده‌كاته‌وه.