گوشاری ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه رێگه پێدراون تادێ به‌رفراوانتر ده‌بێت.
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له‌مدواییانه‌دا سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له ئێران بڵاو بوونه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی ئێران به توندی گوشاری خستۆته سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی و له چوارچێوه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتدا كار ده‌كه‌ن. به زۆری له بازنه‌ی گیران و سوكایه‌تی كردن به چینی رۆناكبیر و ئه‌وانه‌ی كه به چه‌شنی پێشنگایه‌تیی به‌شێك له پێویستیه‌كان و زه‌روره‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن.
وه‌ك بینیومانه ئه‌م گرتن و رفاندنانه ته‌نها تایبه‌ت به رێكخراوه یان N G O یه‌كه‌وه نه‌بوو به‌ڵكو هه‌رچه‌شنه رێكخراویك به جۆریك به‌ر په‌لاماری سنورداركردن و گرتن كه‌وتون.
بۆ نمونه محه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان نزیك به سێ مانگه ده‌سگیر كراوه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه رێكخراوی ناوبراو و بنه ماڵه‌كه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه باس له ره‌وشی ناله باری ئه‌و و شێوازی راگرتنی له زیندان و هه‌لسوكه‌وت له گه‌ڵی ده‌كه‌ن.
به‌رێز كه‌بودوه‌ند كۆمه‌ڵێ تاوانی بێ بنه ما و بێ ئه‌ساسی خراوه‌ته پاڵ و كراوه‌ته به‌هانه‌یه‌ك بۆ قۆڵبه‌ست كردنی و ئێتر هێشتا نادیاره چ حوكمێك چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان رێكخراوێكی فه‌رمی و مۆڵه‌ت پێدراوه له لایه‌ن ئێرانه‌وه كه له چوارچێوه‌ی یاسای ئێران و به پێی ئه‌ساسنامه‌ی ناۆخۆیی خۆی كه په‌سه‌ندكراوه چالاكی نواندوه.
هیوا بوتیمار یه‌كێ تر له ئه‌ندامانی رێكخراوێكی ناحكومی و فه‌رمی و رێگه پێدراوه له ئێران كه پتر له 9 مانگه ده‌سگیر كراوه و سێ مانگیش له‌وه و پێش باڵاترین سزا واته سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ئه‌و N G Oیه كه هیوا ئه‌ندامی بوه و یه‌ك له دامه‌زرێنه‌رانی بوه ته‌نها كاری ژینگه پارێزی و هه‌وڵدان بۆ پارێزگاری له سروشت و جوانیه‌كانی ته‌بیعه‌ته.
سزای سێداره بۆ هیوا بوتیمار كه هاوكات له گه‌ڵ عه‌دنان حه‌سه‌نپور روژنامه‌وانی سه‌ر به خۆ له یه‌ك كات و له لایه‌ن یه‌ك قازییه‌وه بڕدرایه‌وه، ناره‌زایه‌تییه‌كی به‌رفراوانی جیهانی و ناوچه‌یی به‌دواوه بوو.
دواین هه‌واڵیش له بوتیمار و حه‌سه‌نپور گواستنه‌وه‌یانه بۆ زیندانی گشتی و به‌خشینی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له ئیتالا به ناوبراوان.
ئه‌م خه‌ڵاته ساڵی پار به‌خشرایه دو رۆژنامه‌نوسی عێراقی كه یه‌كیان كورد و ئه‌ویتریان ئاسوری بوو.
هه‌روه‌ها دو ساڵ له‌وه‌و پێشیش به‌خشرایه ئه‌كبه‌ری گه‌نجی ئێرانی كه ئه‌ویش له پێناو ئازادی راده‌ربڕین پتر له شه‌ش ساڵ حه‌بس كرا.
روناكی سه‌فا زاده كچه كوردێكی دیكه‌ی بواری ژنانه و یه‌كێ له ئه‌ندامانی كه‌مپه‌ینی 1 ملۆێن ئیمزایه له ئێران كه به مه‌به‌ستی گۆڕینی یاسای جیاوازی مافی ژن و پیاو له ئێران ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه.
چالاكیه كانی ئه‌م رێكخراوه‌ش ته‌نها له چوار چێوه‌ی یاساكانی ئێران دایه و به شێوازێكی نه‌رم و له سه‌ر خۆ خه‌ریكی ئیمزا كۆكردنه‌وه و هه‌وڵدانه بۆ گۆرینی یاسای دژی ژن له ئێران‌دا.
روناك سه‌فازاده یه‌كه‌م ژن نیه له‌و كه‌مپه‌ینه دا كه‌وتۆته به ر په‌ڵامار و گرتن. بنه ماڵه‌ی روناك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو بێ سه‌ر و شۆینه‌و له كاتی گرتنیه‌وه تا ئێستا جێگای نادیاره.
دوایین هه‌واڵ كه بڵاو بۆته‌وه و ئاژانسه‌كانی ده‌نگو باسی ئێرانیش پشتراستیان كردۆته‌وه گیرانی عیماد الدینی باقی سه‌رۆكی به‌رگری له مافی زیندانیان له ئێرانه. عیماده‌دین باقی رۆژی یه‌كشه‌مه كاتێ كه به بانگهێشتی دادگا ئاماده ده‌بێت له‌وێدا حوكمی ده‌سگیر كردنی ده‌رده‌چێت و یه‌كسه‌ر ره‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێ، باقی پێشتریش دو ساڵ و چه‌ند مانگێك گیرابو. ئێران هاوپشتی و پشتیوانی له زیندانیان به به‌شداریكردن له تاوانی زیندانیان له قه‌ڵه‌م ئه‌دات.
باقی جگ له پارێزگاری له زیندانیان به تایبه‌ت زیندانیانی سیاسی چه‌ندین جار به توندی ئیدانه‌ی حوكمی ئیعدامی له ئێران كردوه و بۆ هه‌ڵوه شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران هه‌وڵی داوه.
ئه‌مانه كه من ته‌نها له‌م مه‌جاله كه‌مه دا به كورتی و به خێرای ئاماژه‌م پێدان له‌و هه‌زاران پێشێلكاریه ئاشكرا‌و به‌ر چاوانه‌ی مافی مرۆڤه له ئێرانه كه رۆژانه چه‌ن باره وسه‌د باره ده‌بنه‌وه.
ترسی ده‌سه‌ڵات له رێكخراو و N G O كه خۆی رێگه‌ی پێداوه هیچ شتێك بۆ ئێران نایه‌ڵێته‌وه كه بتوانێ رایگه‌یه‌نێت كه پێشێل كاری مافی مرۆڤ و ئازادی له وڵاتی ئێران‌دا نییه هه‌روه‌ك سه‌رۆكه‌كه‌ی له زانكۆی كولۆمبیا رایگه‌یاند و بووه جێگای گاڵته پێكردنی ئاماده بوان و پاشانیش شه‌رمی ئێرانیه‌كان
http://www.xorhelatnews.com/news/NGO-kan.html