


رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 5/10/1386ی هه‌تاوی وه‌فده‌کی یه‌کییه‌تی لاوان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز دارا ناتق سکرتێری گشتی یه‌کییه‌تی لاوان و به هاورێیه‌تی لۆقمان عه‌بدۆلازاده جێگری سکرتێر و قادر مێفه‌ر و ئه‌فراسییاب گرامی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ئیجرایی و گه‌لاوێژ مێهفه‌ر و عۆسمان یاری و ژێلا باریکه ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی و کۆمه‌لێک له ئه‌ندامانی چالاکی یه‌کییه‌تی لاوان له کۆمیته‌ی ئازادی، به مه‌به‌ستی به خێرهاتن کردنی به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له سه‌فه‌ری ئه‌م دوایه‌ی به‌رێزیان له ئه‌ورووپا و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ کوردستان و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی گۆتن له مه‌ر ئه‌ندامه‌تی ئه‌م دووایه‌یی حیزبی دێمۆکرات له رێکخراوی جیهانی ژنێڤکال دا، سه‌ردانی سکرتارییه‌تی حیزبی‌یان کرد.
شاندی یه‌کییه‌تی لاوان زۆر به گه‌رمی له لایه‌ن به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری و به‌رێزان ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی وه پێشوازیان لێ کرا
. پاشان به‌رێز دارا ناتق به نوینه‌رایه‌تی له لایه‌ن ئه‌ندامانی لاوانه‌وه ده‌سته گۆله‌کیان پێشکه‌ش به به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری کرد. دوواتر کاک مسته‌فا هیجری وێرای سپاس و خۆشحالی خۆی له‌م سه‌ره‌دانه‌ی لاوان، تیشکی خسته سه‌ر رۆل و تێکۆشانی حیزب له ده‌ه‌وه‌ی وه‌لات و رۆلی حیزب له کۆرو کۆمه‌له نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا به باش هه‌لسه‌نگاند. هه‌روه‌ها به‌رێزیان، رۆلی لاوان و ئه‌ندامانی یه‌کییه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌لات له مه‌ر کار و چالاکییه‌کانیان و پێوه‌ندی و رۆلی دیپلۆماسی ئه‌وان له گه‌ل رێکخراوه جیهانییه‌کان له پێناو هه‌رچی زیاتر ناساندنی دۆزی به‌رهه‌قی گه‌له‌که‌یان و کێشه‌ی لاوه‌کان به دنیای ده‌ره‌وه به‌رز نرخاند.
دوواتر به‌رێز دارا ناتق، وێرای به خێرهاتن کردن و پیرۆزبای گۆتن له مه‌ر به ئه‌ندام بوونی حیزب له رێکخراوی جیهانی ژنێڤکال ده، تیشکی خسته سه‌ر رۆل و خه‌باتی دیپلۆماسی و به باندۆری حیزبی دێمۆکرات، وه‌ک حیزبه‌کی مۆدێرن و سه‌رده‌میانه، له کۆر و کۆمه‌له نێونه‌ته‌وییه‌کان ده و هه‌روه‌ها خه‌بات و تێکۆشانی حیزب له مه‌ر گه‌یاندنی ده‌نگی زۆلم لێکراوی گه‌لی کورد به جیهان و چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد له رێگای دیالۆگ وئاشتیانه وه به‌رز نرخاند
. ناوبرا هه‌وره‌ها جارێکی دیکه پشتگیری هاوخه‌باتی یه‌کییه‌تی لاوان له خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێمۆکرات وه‌ک رێبه‌ری جۆلانه‌وه‌ی میللی دێمۆکراتیکی گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان دا دۆپات کرده‌وه.
یه‌کییه‌تی لاوانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
نوشته شده توسط مناف vejiyan | لينک ثابت
|در ساعت22:12|