یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران كۆمیته‌ی ئازادی ، مانۆڕێكی نیزامی به بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندانه‌وه، به‌ڕێوه برد
رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 15ی به‌فرانباری 1386ی هه‌تاوی، كاتژمێر 8ی به‌یانی، به بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان به رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ كۆمیته‌ی ئازادی، مانۆڕێكی نیزامی به به‌شداری قادر مێهفه‌ر‌و ئه‌فراسیاب گرامی ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی‌و گه‌لاوێژ مێهفه‌ر‌و ژیلا باریكه ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی‌و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئازادی به‌ڕێوه برد.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌شته نیزامییه بریتیی بوو له به‌رزنرخاندنی رۆڵ‌و گرینگی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له قۆناخه ههستیارو ناسكه‌كانی مێًژووی نوێی گهلهكهمانداۆ كاریگه‌ری‌و رۆڵی كۆماری كوردستان‌و كه‌سایه‌تی كاریزمای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له سه‌ر ره‌وتی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها وه‌ك رێزلێنانێك له بنه‌ما دێموكراتیكه‌كانی كۆماری كوردستان‌و ئه‌و كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌ی كه له كهشو هه‌وای ئه‌و كاتی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان بوو كه نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئێستاشی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك یادگارێكی زیندووی سه‌رده‌می كۆماری كوردستان‌و هاوخه‌باتی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری كوردستان درێژه به خهباتو رێبازه به‌رزو پیرۆزه‌كانی كۆمار ده‌داو تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی كۆمار ده‌ست له خه‌بات هه‌ڵناگرێ.
شایانی باسه كه ئه‌ندامان له به‌رگی پیرۆزیی پێشمه‌رگایه‌تیی دا‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان به وێنه‌ی یادگاری‌و قسه‌ی خۆش‌و ههڵپهڕكێو گۆڤه‌ند به‌شداری چالاكانه‌یان هه‌بوو. گه‌شتیاره‌كان كاتژمێر 2ی دوانێوهرڕۆ گه‌ڕانه‌وه شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان.




یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
نوشته شده توسط مناف vejiyan | لينک ثابت
|در ساعت18:29|