له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخراو و كۆمه‌ڵه سینفی و كه‌سایه‌تییه‌كاندا، هه‌یئه‌تێكی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له گه‌شتێكی سێ رۆژه‌دا له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی چه‌ندین رێكخراویان كرد.
هه‌یئه‌تی یه‌كیه‌تی لاوان كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان دارا ناتق سكرتێری یه‌كیه‌تی لاوان ـ قادر مێهفه‌ر ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی ـ شاهۆ ئیبراهیمی ئه‌ندامی جێگرـ رێزان قودره‌تی ـرێبوار قودره‌تی ـ فه‌خره‌دین حسام مۆكری ـ ئازاد سه‌نایی ـ ترووسكه ئارمه‌ند ـ چیا عه‌بدوڵاهی ـ ئاریا مورادی ـ رامین عومه‌ر زاده ـ ئه‌فشار مه‌حموودی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هه‌ولێری یه‌كیه‌تی لاوان سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له یه‌كیه‌تی قوتابیانی كوردستان، رێكخراوی ئه‌ندازیاری ئاشتی بۆ لاوان، یه‌كیه‌تی گشتی قوتابیانی كوردستان، یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی له كوردستانی ئێڕاق، یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستان كرد.
شاندی یه‌كیه‌تی لاوان له لایه‌ن سكرتێر و به‌رپرسی رێكخراوه‌كانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ناوه‌ڕۆكی دانیشتن و گفتوگۆكانی شاندی یه‌كیه‌تی لاوان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه بریتی بوو له پێداگرتنه‌وه له سه‌ر به‌دیهاتنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به كوردستانێكی ئازاد و یه‌كپارچه و پڕۆتستۆ كردنی هێرشی وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ربڕینی خه‌م و نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر قوربانیانی سیڤیلی باشووری كوردستان كه له له‌شكركێشی و هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی ولاتانی ئێران و توركیه بوونه ئامانج.
هه‌روه‌ها باس له پرسی كورد به‌گشتی و ئه‌و بارودۆخه هه‌ستیار و ناسكه‌ی كه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێ كرا و ئه‌ركی رێكخراوه‌كانی لاوان و قوتابیان له هۆشیار كردنه‌وه‌ی توێژی لاوان بۆ پشتیوانی و پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه دێموكڕاسییه هاته به‌ر لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن. له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی هه‌یئه‌تی یه‌كیه‌تی لاوان‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه ده‌ڕبڕینی سوپاس و پێ‌زانین بوو به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌ركه نیشتمانییه‌ی كه له میوانداری كردنی لاوانی رۆژهه‌ڵات و پارچه‌كانی تری كوردستان دا وه‌ئه‌ستۆیان گرتووه و له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان له بواره جیاوازه‌كانی خوێندن و كاركردن دا هاوكاری پێویست و گونجاویان كردوون.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی باسه‌كانیان دا پێداگری له‌سه‌ر پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و فراوانتر بوونی سنووری هاوكارییه‌كانیان كرا بۆ زیاتر خزمه‌ت كردن به توێژی لاو و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و كاری به‌كۆمه‌ڵ. ته‌نانه‌ت باس له دانانی فدراسیۆنێكی تایبه‌ت به رێكخراوه‌كانی لاوان كرا كه رێكخراوه‌كانی هه‌ر چوار پارچه له‌خۆ بگرێ و زیاتر كار بۆ ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییپه‌كان بكات به‌جۆرێك كه بتوانێت به رێژه‌یه‌كی زۆرتر له توێژی لاو له هه‌ر چوار پارچه له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه و هێزو توانای خۆی له بواری پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندنی ئه‌و لاوانه بخاته گه‌ڕ.
هه‌ر یه‌ك له‌و رێكخراو و ناوه‌ندانه له‌گه‌ڵ دووپات كردنه‌وه‌ی په‌یمانی دۆستایه‌تی و هاوپێوه‌ندی و هاوكاری یه‌كتری خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران ده‌ربڕی و ئاماده‌یی خۆیان بۆ پشتیوانی و جێبه‌جێكردنی هه‌ر پڕۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌كی یه‌كیه‌تی لاوان له‌راستای به‌ره‌و پێشچوونی ره‌وتی روو له‌گه‌شه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد به‌گشتی و ویست و داخوازییه‌كانی توێژی لاو به‌تایبه‌تی دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یاندا شاندی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دارا ناتق، كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌لاح به‌دره‌دین كه‌سایه‌تی دیاری كوردستانی سووریه و سكرتێری پێشوی پارتی دێموكراتی كوردی سوریه و به‌رپرسی ئێستای (بنكه‌ی رۆشنبیری كاوا)یان كرد و له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌لاح به‌دره‌دین و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دكتۆر یه‌حیا، به‌سام مسته‌فا، ئه‌حمه‌د سه‌فا ئه‌ندامانی كارگێڕی ئه‌و بنكه‌یه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز دارا ناتق سكرتێری گشتی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، رۆڵ و كاریگه‌ری بنكه‌ی كاوای رۆشنبیری و ئامانج و ستراتیژیه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه‌ی به‌رز نرخاند و ده‌ست خۆشی و به پیرۆز زانینی له‌و هه‌وڵ و تێكۆشانانه‌یان كرد كه له بواری رۆشنبیری و سیاسی ونه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌نگاویان بۆ هه‌ڵگرتوه و له به‌رده‌وامی دان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان رۆڵی سه‌لاح به‌دره‌دینی له دروست بوونی ئه‌و بنكه‌یه و جێپه‌نجه‌كانی له به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی ئه‌و بنكه رۆشنبیرییه‌دا به نیشانه‌ی نیشتمان دۆستی و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی كردن به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌ی وه‌ك كوردێكی رۆژئاوای كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و له لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌ك یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران رێز‌و خۆشه‌ویستی پێشكه‌ش به هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی له‌م بواره‌دا كرد. هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌لاح به‌دره‌دین له ده‌سپێكدا باسی له‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویه‌ی كه چ ئه‌وكاته‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تی له كوردستانی سووریه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی شه‌هید د.قاسملوودا هه‌یبووه و چ ئه‌و كاته‌ش كه وه‌ك سكرتێری پارتی دێموكراتی كوردی سوریه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا هه‌یبووه كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێڕای به‌رز نرخاندنی خه‌بات و خۆڕاگری حیزبی دێموكڕات و ئه‌و ئامانجه‌ش كه یه‌كیه‌تی لاوان له پێناویدا خه‌بات ده‌كات هاوكاری خۆی و بنكه‌ی رۆشنبیری كاوای بۆ یه‌كیه‌تی لاوان دووپات كرده‌وه و هیوای خواست كه له داهاتوودا بتوانن به‌یه‌كه‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی سیمینار و كۆڕی رۆشنبیری و سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌نگاو بهاوێژن و له به‌هره‌و ئه‌زموونی یه‌كتر كه‌ڵك وه‌ربگرن.
له كۆتاییدا هه‌یئه‌تی یه‌كیه‌تی لاوان پاش نزیك به كاتژمێرێك له دانیشتن و گفتوگۆكردن له بنكه‌ی رۆشنبیری كاوا ماڵئاواییان له به‌ڕێز سه‌لاح به‌دره‌دین و بنكه‌ی رۆشنبیری كاوا كرد‌و له لایه‌ن به‌ڕێزیشیانه‌وه زۆر به‌گه‌رمی به‌ڕێكران.
هه‌یئه‌تی پێشوازی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كیه‌تی قوتابیانی كوردستان پێك هاتبوون له به‌ڕێزان:
رێناس جانۆ ، سكرتێری یه‌كیه‌تی قوتابیانی كوردستان.
شادمان خه‌لیل، هه‌رمان محه‌مه‌د ئه‌ندامانی كارگێڕی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
هۆگر بایز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
هه‌یئه‌تی پێشوازی رێكخراوی ئه‌ندازیاری ئاشتی بۆ لاوان:
محه‌مه‌د فه‌ریق، به‌رپرسی رێكخراو.
به‌دریه تاهیر، ئه‌ندامی كارگێڕی رێكخراو.
هه‌یئه‌تی پێشوازی هه‌ر دوو رێكخراوی یه‌كیه‌تی گشتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی له كوردستانی ئێڕاق:
پۆڵا مسته‌فا، سكرتێری یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی له كوردستانی ئێڕاق.
جه‌لال هۆرێنی، سكرتێری یه‌كیه‌تی گشتی قوتابیانی كوردستان.
بژار سه‌لیم، ئه‌ندامی چالاكی لاوان و قوتابیان له هه‌ردوو رێكخراو.
هه‌یئه‌تی پێشوازی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكڕاتی كوردستان:
نه‌جات باپیر، سكرتێری یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكڕاتی كوردستان.
ره‌جه‌ب حاجی، روخۆش سه‌عید، ده‌هام عبدالباقی، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی.
ئاڤان حه‌مه ساڵح، لێپرسراوی ناوه‌ندی باڵای سلێمانی.



یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
نوشته شده توسط مناف vejiyan | لينک ثابت
|در ساعت21:7|