بنكه‌ی وه‌رزشی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به مه‌به‌ستی رێزلێنان له 2ی رێبه‌ندان ێشبركێیهكی راكردنی ماراتۆنی 42 كیلۆمیتری به‌ڕێوه برد
رێكه‌وتی 30ی به‌فرانباری 1386، بنكه‌ی وه‌رزشی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به مه‌به‌ستی رێزلێنان له 2ی رێبه‌ندان، ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌كه‌مین كۆماری دێموكراتیكی كوردستان له مههابادو به‌رزنرخاندنی ده‌سكه‌وته‌كانی كۆمار، پێشبركێیه‌كی راكردنی ماراتۆنی 42 كیلۆمیتری له شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق تا بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ یاریزانانی گۆڕهپانو مه‌یدانی به‌ڕێوه برد. له‌م پێشبركێیه‌دا یاریزانان ره‌حیم ئهحمهدیپوورو فاخۆ مه‌ولوودی، توانیان به شێوه‌ی هاوبه‌ش رێكۆردی پێشووی خۆیان كه ماوه‌كه‌ی 2 كاتژمێر‌و 20 خولهك بوو بشكێنن‌و رێكۆردی نوێ كه ماوه‌كه‌ی 2 كاتژمێر‌و 16 خولهكو 2 چركه‌یه تۆمار بكه‌ن.
پێویست به ئاماژه‌یه ئه‌م 2 یاریزانانه له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا به به‌رده‌وامی له خوله‌كانی گۆڕهپانو مه‌یدانی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراقیشدا به‌شدارییان كردووه‌و چه‌ندین جار پله‌ی باشیان به‌ده‌ست هێناوه. لایهنگرانیوهرزش له شارۆچكه‌ی ته‌ق تهقو كه‌مپی ئازادیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به گه‌رمی پێشوازییان له‌م یاریزانانه كرد.
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
نوشته شده توسط مناف vejiyan | لينک ثابت
|در ساعت21:12|