به‌شدارانی به‌رێزی 62 هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان!
لاوان و ژنانی‌هه‌میشه له چه‌په‌ری شه‌ره‌ف‌و ئازادی دا!
له لایه‌ن یه‌كیه‌تییه‌كانی لاوان، ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه، به بۆنه‌ی جێژنی 2ی رێبه‌ندان، 62 هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، پیرۆزبای له خۆمان‌و خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان‌و سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و به تایبه‌تی هه‌موو ئه‌ڤیندارانی رێگای ئازادی‌و دێموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ین‌و له هه‌مبه‌ر گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان‌و له سه‌روی هه‌موویان دامه‌زرێنه‌ر‌و خوڵقێنه‌ری كۆماری كوردستان، پێشه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان قازی محه‌ممه‌دی هه‌رده‌م له رێباز زیندوودا، سه‌ری رێز‌و كڕنۆش داده‌نه‌وێنین.
به‌ڕێزان!
62 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژی 2ی رێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاوی‌دا، خه‌ڵكی كوردستان به گشتی‌و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری شاری مه‌هاباد، شاهێدی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و مۆدێڕن بوون، ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی كورتی له 11 مانگ تێ نه‌په‌ڕی، به‌ڵام بوو به مه‌شخه‌ڵی روناكی رێگای رزگاری تێكۆشه‌رانی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا.
بێ‌گومان دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان، به‌رهه‌می ده‌یان ساڵ قوربانی دان‌و نیشانه‌ی تامه‌زرۆیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی‌و به ده‌سته‌وه گرتنی چاره‌نووسی خۆیان‌و به‌ڵگه‌ی وشیاری رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد بوو كه گه‌لێك هه‌نگاوی پڕبایه‌خ‌و به‌نرخی له پێناو وه‌دیهێنانی ئامانج‌و داخوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا هاوێشت‌و، ئه‌وین‌و ئۆگری رۆڵه‌كانی كوردی له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بۆ لای خۆی راكێشا‌و، له بووژانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیدا، رۆڵی به‌باندۆر‌و پیرۆزی گێڕا.
به هه‌ق ده‌كرێ بڵێین كه كۆماری كوردستان، یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و مۆدێڕن‌و دێموكراتیك بوو كه به كرده‌وه بۆ جێگركردنی دێموكراسی‌و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی‌و دامه‌زرانی دام‌و ده‌زگا مه‌ده‌نی‌و شارستانییه‌كان هه‌نگاوی پڕبایه‌خی هه‌ڵێناوه. ئه‌وه‌و وێڕای ده‌یان ده‌ستكه‌وتی گرنگی مێژوویی له بواری سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا، بۆ یه‌كه‌مین جار رێكخراو‌و یه‌كیه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به لاوان‌و ژنانی دامه‌زراند‌و له ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا رۆڵی گرینگ‌یان پێ درا. كه ئه‌مه به یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی كۆماری كوردستان دێته ئه‌ژمار، كه ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا نیشانه‌ی هزر‌و ئه‌ندێشه‌ی مۆدێڕن‌و واقێعبینیی رێبه‌رانی ئه‌وكاتی كۆماری كوردستان‌و له سه‌رووی هه‌موویان شه‌خسی پێشه‌وا بوو. چونكوو پێشه‌وا باش ده‌یزانی كه توێژی لاو، توێژێكی ئه‌كتیڤ‌و له هه‌مانكاتدا خوڵقێنه‌ر‌و هه‌رده‌م له چه‌په‌ری پێشه‌وه‌ی رووداوه‌كاندا، قه‌رار ده‌گرن. هه‌ر بۆیه له كۆماری كوردستاندا بایه‌خ‌و گرینگی به گشت توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا درا.
ئێمه لاوان‌و ژنانی به‌هه‌ست‌و شۆڕشگێڕ، جارێكی دیكه، وێڕای پشتیوانی‌و هاوخه‌باتی خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌باتی بزاڤی میللی ـ دێموكراتیكی گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا، تا وه‌دیهێنانی ئامانجه ره‌وا‌و پیرۆزه‌كانی كۆماری كوردستان‌و رێبازه پڕ له سه‌روه‌رییه‌كه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د‌و شه‌هیدان د. قاسملوو و د. شه‌ره‌فكه‌ندی‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی حیزب‌و گه‌ل، له ریزی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری نه‌ته‌وایه‌تیدا‌و، شانبه شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی گه‌لی كورد‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌و دێموكراتیك كه تێیدا رێز له مافه‌كانی مرۆڤـ و بایه‌خه دێموكراتیكه‌كان بگیردرێ، خه‌بات ده‌كه‌ین.
پیرۆز بێ 2ی رێبه‌ندان 62 هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی كۆماری كوردستان!
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی میللی دێموكراتیكی گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا!
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
2ی رێبه‌ندانی 1386ی هه‌تاوی

نوشته شده توسط مناف vejiyan | لينک ثابت
|در ساعت21:15|