کورته ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به به‌شداری یه‌کیه‌تیی لاوان له 26ه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی نێونه‌ته‌وه‌ی سۆسیالیست (IUSY)
به‌شی یه‌ک
رێکه‌وتی 24 تا 27ی یانواری 2008 ی زایینی ،یه‌کیه‌تی لاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی سۆسیالیست(IUSY) 26ه‌مین کۆنگره‌ی خۆی له شاری" سانتۆ دۆمینگۆ" ، پێته‌ختی کۆماری" دومینیکان" به‌ست و زیاتر له 85 رێکخراوی تایبه‌ت به لاوان له زیاتر له 80 وڵاتی جیهان به‌شدارییان له‌و کۆنگره‌یه‌دا کرد. وه‌ڤدێکی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، که پێك هاتبوو له به‌ڕێزان لوقمان ئه‌حمه‌دی، به‌رپرسی گشتی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی لاوان و نه‌سرین شتاب هاوکاری نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌شداریان له‌و کۆنگره‌یه‌دا کرد.
له‌م کورته ڕاپۆرته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین تیشک بخه‌ینه سه‌ر چه‌ند خاڵێکی گرنگی ئه‌و کۆنگره‌یه و له داهاتوویه‌کی نزیکدا ڕاپۆرتێک بڵاو ده‌که‌ینه‌وه که هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی کۆنگره و چاوپێکه‌وتنه‌کانی نوێنه‌رانی یه‌کیه‌تیی لاوانی تیا ده‌خه‌ینه به‌ر چاوی ئێوه‌ی به‌ڕێز. 26ه‌مین کۆنگره‌ی "IUSY" دوو بواری گرنگی تایبه‌تی بۆ یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لاوانی کورد به گشتی هه‌بوو.
یه‌که‌مین شت پرسی ئه‌ندامه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن یه‌کیه‌تیی لاوان بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ئه‌ندامی چاو‌دێری "IUSY " بوو. جێگای خۆشحاڵییه که ده‌توانین ڕابگه‌یه‌نین که یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌م کۆنگره‌یه‌دا وه‌ک ئه‌ندامی فه‌رمی IUSY وه‌رگیرا و ئێستا هه‌م مافی ده‌نگدانی هه‌یه و هه‌م مافی خۆ کاندید‌کردن بۆ رێبه‌رایه‌تیی ئه‌م ڕێکخراوه.
جێگای باسه که یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی کوردستانی ئێراقیش له هه‌مان کۆنگره‌دا بوو به ئه‌ندامی فه‌رمی و یه‌کیه‌تیی لاوانی ئازادی کوردستانیش بوو به ئه‌ندامی چاو‌دێری IUSYو له رێگای ئه‌م ڕاپۆرته‌وه پڕ به دڵ پیرۆزباییان لێده‌که‌ین.
پێویستیشه بگوترێ که وتووێژ له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونی یه‌کیه‌تیی خۆێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ستی پێ کردووه و به دوای به‌ستنی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی ئه‌م ڕێکخراوه نوێنه‌ری ئه‌م ڕێکخراوه به فه‌رمی مافی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانیIUSY هه‌یه و له کۆنسه‌ی جیهانیIUSY وه‌کوو ئه‌ندامی چاوه‌دێر وه‌رده‌گیردرێن.
دووهه‌مین شت په‌سه‌ندکردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌که سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له ئێران و پشتیوانی IUSY له ئۆپۆزسێۆنی ئێران به گشتی و یه‌کیه‌تیی لاوان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به تایبه‌تیی. ده‌قی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له داهاتوویه‌کی نزیکدا وه‌رده‌گێڕین بۆ سه‌ر زمانی کوردی و بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه. له‌م کورته ڕاپۆرته‌دا به پێویستمان زانی دوو خاڵی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بخه‌ینه به‌ر چاوی ئێوه‌ی به‌ڕێز:
1. IUSY، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که ئێران وڵاتێکه که فره‌نه‌ته‌وه‌یه، پشتیوانی له ئۆپۆزیسێۆنی پێشکه‌وتووخواز، سێکولار و دێموکراتیکی ئێران ده‌کات، به تایبه‌تی پشتیوانی له یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دایکی ئه‌م ڕێکخراوه، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بزاڤی خوێندکاران و ژنان که تێده‌کۆشن بۆ پێکهێنانی گۆڕانکاری به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه.
2. IUSY پشتیوانی له نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی ئێران ده‌کا بۆگه‌یشتن به مافه‌کانی خۆیان له ئێرانێکی فێدراڵ‌دا.
نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
نوشته شده توسط مناف vejiyan | لينک ثابت
|در ساعت16:16|