به‌ڕێزان، نوێنه‌رانی حیزب و رێكخراوه‌كان، كه‌سایه‌تییه سیاسی و رۆشنبیرییه‌كان، مامۆستایانی زانكۆ، قوتابیان و لاوانی خۆشه‌ویست، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنتان ده‌كات بۆ به‌شداربوونتان له‌و سیمیناره‌دا.
به‌شداران: جێی خۆیه‌تی كه هه‌ر حیزب یان رێكخراوێك له ره‌وتی تێكۆشان و خه‌باتی خۆیدا، چاوخشاندنه‌وه‌یه‌كی خێرا به‌سه‌ر رابردوودا بكات و رووداو و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌باتێك كه له‌پێناو ئازادی و مافی مرۆڤ و ده‌سته‌به‌ركردنی دێموكراسی بۆ وڵاته‌كه‌ی و دیاریكردنی مافی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی، بخاته به‌ر لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌جۆرێك كه له ئه‌زموونه باش و خراپه‌كانی كه‌ڵك وه‌ربگرێ و له درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خه‌باته‌كه‌ی و قوربانیدانی زیاتر پێشگیری بكات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كیه‌تیی لاوان وه‌ك رێكخراوێكی سینفی ـ نه‌ته‌وه‌یی، به هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به ئه‌ركی خۆی زانیوه كه له‌پێناو دوو مه‌به‌ستدا سیمینارێكی له‌م شێوه‌یه بۆ باس له‌سه‌ر راپه‌ڕینی پڕشكۆی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357دا پێك بێنێ، یه‌كه‌م: به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییه‌ی كه راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به‌رهه‌می خه‌باتی تێكڕای نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بوو دژ به رێژیمی دیكتاتۆر و ملهوڕی پاشایه‌تی كه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نگریسی خۆیدا به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه ویست و داخوازییه‌كانی گه‌لانی ئێرانی سه‌ركوت و له‌به‌ین ده‌برد.
له‌م نێوه‌شدا گه‌لی كورد زیاتر له گه‌لانی دیكه‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر زۆرداری و دڕنده‌یی ئه‌و رێژیمه‌دا خه‌باتیان كرد‌و خوێنی سه‌ركرده شه‌هیده‌كانیشمان ده‌رسی خۆڕاگری و ره‌نگی ئازادیخوازی بوو بۆ رۆڵه‌كانی كورد، هه‌ربۆیه ده‌نگی وه‌زاڵه‌هاتووی خه‌ڵكی كوردستان هۆكارێكی سه‌ره‌كی رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه بوو.
دووه‌م: بینیمان كه پاش سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، له نه‌بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی به‌هێزدا رێژیمی ئاخوندی كۆماری ئیسلامی به كه‌ڵك وه‌رگرتنی خراپ له هه‌ستی ئایینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران ئامانجه‌كانی ئه‌و راپه‌ڕینه كه هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تێكی دێموكراتیك و دابینكردنی ئاسایش و ئازادی تاك بوو چه‌واشه كرد و به ڕاپه‌ڕینی ئیسلامی ناودێریان كرد، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان و زیاتر له رێژیمی له‌سه‌ركار لاچوو كه‌وتنه گیانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و له‌پێناو پاراستن و به‌رژه‌وه‌ندی سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیه دا له هه‌موو شێوازه‌كانی سه‌ركوت و كپ كردنی ده‌نگی ئازادیخوازی كه‌ڵكیان وه‌رگرت و ئێرانیان كرده گۆڕستانی كاره‌كته‌ره‌كانی خه‌باتی دێموكراسی و مافی چاره‌نووسی گه‌لان، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی خۆمان بپێكین، رێز ده‌گرین له‌و ئامانج و ئه‌ركه پیرۆزانه‌ی كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێش راپه‌ڕین و پاش ڕاپه‌ڕین خه‌باتی بۆ كرد و گرتیه ئه‌ستۆی خۆی. هه‌روه‌ها سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی راپه‌ڕین داده‌نه‌وێنین.
به‌ڕێزان: یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران مێژوویه‌كی زیاتر له 60 ساڵه‌ی هه‌یه، هه‌ربۆیه ناكرێ ئه‌گه‌ر به كورتیش بێ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر لاپه‌ڕه پڕشنگداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه له‌پێش راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران‌دا نه‌كه‌ین. له سه‌رده‌می كۆماردا وردبینی و دووربینی رێبه‌رانی حیزبی دێموكرات له پته‌وكردنی بنه‌ما دێموكراتیكه‌كانی كۆماری كوردستان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی‌دا رێكخراوی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی هێنایه كایه‌وه. لاوانیش به‌و په‌ڕی توانایانه‌وه له كه‌ش و هه‌وای ئازاد و سه‌ربه‌ستی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ركی هۆشیاری و به‌هێزكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و خواسته سینفییه‌كانی توێژی لاوان و خوێندكارانی گرتبوه ئه‌ستۆو وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی مرۆیی و داینه‌مۆی به‌هێزكردنی كۆمار چاوی لێ ده‌كرا و حیزبی دێموكراتیش هیوادار به داهاتووی لاوان له درێژه‌دانی رێگای رێبه‌رانی كۆمار به ده‌یان كه‌س له لاوانی كوردستانی نارده ده‌ره‌وه‌ی وڵات. دیتمان كه یه‌كیه‌تیی لاوانیش به كرده‌وه وه‌ڵامی چاوه‌ڕوانییه‌كانی حیزبی دێموكڕات و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی دایه‌وه و به‌شێكی زۆر له رێبه‌رانی یه‌كیه‌تیی لاوان له سه‌رده‌می كۆماردا ئه‌ركی رێبه‌ری حیزبی دێموكڕاتیان گرته ئه‌ستۆ و دیارترینیشیان شه‌هید دكتۆر عبدالرحمن قاسملوویه. به داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی شوومی داگیركه‌رانی ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورد هه‌ر زوو هه‌ناسه‌ی ئه‌و كۆماره‌ی خنكاند و رێبه‌رانیشی له‌سیبَداره‌دان، به‌ڵام یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران هاوشانی حیزبی دێموكڕات به‌سووربوون له‌سه‌ر خه‌باته‌كه‌یان به شێوه‌ی نهێنی تێده‌كۆشا و له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و بیری شۆڕش و مافه ره‌وا و دێموكڕاتیكه‌كانی گه‌لی كورد دا له نێو توێژی لاوان دا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو، له راپه‌ڕینیشدا كاریگه‌ری خۆی نواند و رێكخستنی زۆربه‌ی هێزی مرۆیی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كانی كوردستانی ئێرانی دژ به سیسته‌می په‌هله‌وی گرتبووه ئه‌ستۆ كه له لاوان و خوێندكاران پێك ده‌هات. له پاش راپه‌ڕینیشدا به‌شێكی زۆر له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ئاماده‌كارییه‌كانی راگه‌یاندنی خه‌باتی ئاشكرای حیزبی دێموكڕات له ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستان و دامه‌زراندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بنكه و كۆمیته‌كانی یه‌كیه‌تی لاوان كه‌وتبووه سه‌رشانی رێكخراوه‌كه‌مان.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و راپه‌ڕینه تێكۆشانی هه‌موو گه‌لانی ئێران بوو به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، ره‌گه‌زی و بیری سیاسی، به‌ڵام پاش ساڵێك راپه‌ڕین و قوربانیدان، ئاواتی گه‌لانی ئێران كه هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تێكی دێموكراتیك بوو بۆ دابین كردنی مافه‌كانیان و جیاوازی دانه‌نان له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێرانی دا، جوانه‌مه‌رگ بوو. هه‌روه‌ها دیتمان كه به‌هۆی زاڵبوونی كه‌ش و هه‌وای مه‌زهه‌بی ئاخونده پاوانخوازه‌كان هه‌ر زوو ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕش دا گرت و له به‌ناو ریفراندۆمێكدا كه ده‌نگدانی خه‌ڵك له‌رووی هه‌ندێ درووشمی بریقه‌داری ئاخونده‌كان و نه‌دیتن و تاقی نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بوو، ره‌وابوونی خۆی راگه‌یاند و له‌سه‌ر بناغه‌ی بیروبۆچوونی مه‌زهه‌بی و سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌ستی به‌كار كرد و بۆ فراوانكردنی سنووری ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و دیكتاتۆریانه‌ی خۆی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌مه‌یدان دا بوون به له‌مپه‌ری سه‌ر رێگای خۆی ده‌زانی، بۆیه هه‌ر زوو ده‌ستی دایه نایاسایی راگه‌یاندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزب و رێكخراوه‌كان، زیندان و ئێعدام كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئازادیخوازانی ئێران و داخستنی رۆژنامه و گۆڤاره سه‌ربه‌خۆ و جیابیره‌كان و سه‌ركوت و كوشتاری گه‌لانی ئێران كه له لایه‌ن رێژیمی ئاخوندییه‌وه به دژبه‌ری سیسته‌م داده‌نران.
لێره‌دایه كه گه‌لی كورد به گشتی و حیزبی دێموكرات به تایبه‌تی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و شاڵاوه‌دا بێده‌نگ نه‌بوون و به‌ربه‌ره‌كانێیه‌كی بێ وێنه‌یان له خۆیان نواند و ئێستاش كه زیاتر له چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و راپه‌ڕینه‌دا تێده‌په‌ڕێ، حیزبی دێموكڕات و رێكخراوی یه‌كیه‌تی لاوانی یادگاری كۆمار، له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا رێبوارانی قۆناغه سه‌خت و جۆراوجۆره‌كانی خه‌باتن.
به‌شداران، لاوان و باقی توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگای كوردستان، له ئه‌نجامی كرده‌وه‌كانی حكومه‌تی ئیسلامیی ئێران له‌ماوه‌ی هاتنه سه‌ركاریه‌وه تا ئێستا له ئاستی نێوخۆیی‌دا ناڕه‌زایی و دژایه‌تی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیسته‌مه فاشیست و شۆوینیزم و تۆتالیتێره زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ و هه‌ریه‌ك له قه‌یرانه‌كانی، گه‌نده‌ڵی، ئیعتیاد، بێكاری و نه‌بوونی ئاسایش و ئارامی گیانی هاونیشتمانان، ده‌رپه‌ڕاندنی مێشكه‌كان و زیادبوونی راده‌ی هه‌ژاری و نه‌داری رۆژ به‌رۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنن. له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا ترسی وڵاتانی رۆژئاوایی و ئه‌مریكا له ده‌ست وێڕا گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به چه‌كی ناوه‌كی و هاندانی تێرۆریستان و ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌و دراوسێ بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه دۆسته‌كانی روو له كه‌مبوون و دژبه‌رانی له زیادبووندابێ.
ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران پشت ئه‌ستوور به توانا و لێهاتووییه‌كانی لاوی كورد له كوردستانی ئێران، خه‌باتی سینفی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمان درێژه پێ ده‌ده‌ین. له‌م رووه‌شه‌وه هه‌وڵمان داوه له ناوخۆی كوردستان له‌سه‌ر پێش چاوروونی نه‌وه‌ی پاش راپه‌ڕین بۆ خواسته نه‌ته‌وه‌یی و مافه مرۆیی و دێموكراتیكه‌كانیان كار بكه‌ین و زیاتر هانیان بده‌ین بۆ داواكردنی مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانیان.
له‌ئاستی جیهانیشدا هه‌وڵمان داوه كه پرسی كورد له كوردستان به‌گشتی و كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی، نێونه‌ته‌وه‌یی بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی رێكخراوه جیهانییه‌كانی لایه‌نگری ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ، پێوه‌ندیمان هه‌یه‌و به‌رهه‌می ئه‌و پێوه‌ندییانه‌شمان چه‌ند ده‌سكه‌وتێكی گرنگی مێژوویی جیهانین كه له به نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی پرسی لاوی كورددا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی شوێندانه‌ر بووه. 26ه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی سۆسیالیست كه به به‌شداریی 85 رێكخراوی تایبه‌ت به لاوان له 80 وڵاتی جیهانه‌وه له سانتۆ دۆمینكۆی پایته‌ختیی كۆماری دۆمینیكان به‌ڕێوه چوو، تێیدا یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران پاش دوو ساڵ له ئه‌ندامبوونی به شێوه‌ی چاوه‌دێر، بوو به ئه‌ندامی فه‌رمی ئه‌و رێكخراوه‌یه‌و له‌و رێگایه‌شه‌وه رێگا بۆ زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی تری كوردستانی تایبه‌ت به لاوان و خوێندكاران خۆش بوو كه له‌و رێكخراوه‌یه‌دا ببنه ئه‌ندام.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌دا په‌سندكردنی ده‌قی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌لومه‌رجی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا بوو كه له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی لاوانه‌وه پێشكه‌ش به كۆنگره كرابوو، له‌خاڵی یه‌كه‌می ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا هاتووه كه IUSY به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه كه ئێران وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌یه، پشتیوانی له ئۆپۆزیسیۆنی پێشكه‌وتووخواز و سێكۆلار و دێموكراتیكی ئێران ده‌كات، به‌تایبه‌تی پشتیوانی له یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دایكی ئه‌و رێكخراوه، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و بزاڤی خوێندكاران و ژنان كه تێده‌كۆشن بۆ پێكهێنانی گۆڕانكاری به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌كات.
شه‌ش خاڵه‌كه‌ی تری گه‌ڵاڵه‌كه پشتیوانی كردنی IUSYیه له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاپارتاید، به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانی ژن و پیاو، مافی به‌یان و كۆبوونه‌وه، به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانی سیاسی و دادوه‌ری، پێكهێنانی پێوه‌ندی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و گه‌یشتن به مافه‌كانیان له ئێرانێكی فیدڕاڵ‌دا. هه‌ر له‌و گه‌ڵاڵه حه‌وت خاڵیه‌دا، (iusy) به‌كارهێنانی توندوتیژی دژ به پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و ئازادی و یه‌كسانی بۆ هه‌مووان له لایه‌ن رێژیمی ئاخوندییه‌وه مه‌حكوم ده‌كات.
به‌شدارانی به‌ڕێز، لاوانی خۆشه‌ویست، هه‌وێنی ئه‌و ده‌سكه‌وته ئه‌گه‌ر به‌شێكی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كاردانه‌وه‌ی بیروڕای گشتی جیهانی سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ئاستی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌دا، به‌شه‌كه‌ی تری په‌یوه‌سته به چالاكبوونی یه‌كیه‌تییه‌كه‌مان (یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران) و زیاتر ره‌وابوونی خه‌باته‌كه‌ی كه رۆژبه‌رۆژ زیاتر سه‌رنجی رێكخراوه‌كانی جیهانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ و ئازادی بۆلای خۆی راده‌كێشێ و متمانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌باته سه‌رێ. ماوه‌ته‌وه بڵێین كه وێڕای پیرۆزبایی كردن له لاوانی وڵاته‌كه‌مان به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌سكه‌وته مێژووییه جیهانییه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه له رێگه‌ی ئه‌و مایكه جیهانییه‌وه ویسته‌كانی لاوی كورد بگه‌یه‌نینه گوێی هه‌موو گه‌لانی ئازادیخواز‌و دێموكرات، له‌مه‌ڕ داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانیش هیواخوازین كه بۆئه‌وه‌ی ئه‌زموونی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دووپات نه‌بێته‌وه، هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران ریزه‌كانی خۆیان یه‌ك بخه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی بۆ یه‌كگرتوویی هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێویسته كه ئه‌وه‌نده‌ش بۆ داهاتووی ئێران و هێنانه سه‌ركاری حكومه‌تێكی دێموكرات هه‌وڵ بده‌ن، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش پشتیوانی له‌و هه‌ڵوێسته‌یان ده‌كات.
سڵاو له قوربانیانی شۆڕشی 1357
نه‌مان و سه‌رشۆڕی بۆ ئاخونده پاوانخوازه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه به‌ریی گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
23ی رێبه‌ندانی 1386ی هه‌تاوی
12ی فێوریه‌ی 2008ی زایینی
نوشته شده توسط مناف vejiyan | لينک ثابت
|در ساعت16:2|