ناوه‌ندی هۆنه‌ری و رۆشه‌نبیری سه‌نگه‌سه‌ر کۆره‌کی ماته‌مینی بۆ چله‌ی هۆنه‌رمه‌ندی شانۆکار و تێکۆشه‌ری ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان و ئه‌ندامی چالاکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، جوانه‌مه‌رگ حه‌سه‌ن قادری به‌رێوه برد
رۆژی دووشه‌مه رێکه‌وتی 5/12/1386ی رۆژی کاتژمێر 2ی دووانیوه‌رۆ، ناوه‌ندی رۆشه‌نبیری و هۆنه‌ری سه‌نگه‌سه‌ر، کۆره‌کی ماته‌مینی، بۆ چله‌ی لاوی جوانه‌مه‌رگ و هۆنه‌رمه‌ندی شانۆکار و تێکۆشه‌ری ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان، نه‌مر حه‌سه‌ن قادری به به‌شداری زۆربه‌ی خه‌لکی شاری سه‌نگه‌سه‌ر و به‌شه‌ک له کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و ئه‌ندامانی ی.ل.د.ک.ئ و زۆربه‌ی رێکخراو و ناوه‌نده‌کانی حکومه‌تی ئه‌و شاره برێوه‌برد.
سه‌ره‌تای رێوه‌ره‌سمه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ جانی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاری گه‌له‌که‌مان ده‌ست پێ کرد و دواتر په‌رده له سه‌ر وێنه‌ی ئه‌م هۆنه‌رمه‌نده شانۆکار و ئازادیخوازه لابرا و 35 مۆم به نیشانه‌ی رێزگرتن له 35 سال ته‌مه‌نی ناوبرایش دا‌گیرسان.
پاشان چه‌ند پارچه شیعره‌ک به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش به جانی پاکی هۆنه‌رمه‌ندی کۆچ کردوو کرا و به دوای ئه‌و دا په‌یامی ناوه‌ندی رۆشه‌نبیری و هۆنه‌ری سه‌نگه‌سه‌ر له لایه‌ن مامۆستا محه‌مه‌ده‌وه لێپرساوی ئه‌و ناوه‌نده‌وه خوێندرایه‌وه. دواتر په‌یامی هه‌ریه‌ک له ناوه‌ندی 2ی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوان دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و گرووپی هه‌لپه‌رکێ شه‌وی یه‌لدا و برووسکه‌ی ماته‌مینی کۆمیته رێکخستنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له سه‌نگه‌سه‌ر و برووسکه‌ی ماته‌مینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سه‌نگه‌سه‌ر و برووسکه‌ی ماته‌مینی تیپی شانۆی سه‌نگه‌سه‌ر و برووسکه‌ی ماته‌مینی ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی سه‌نگه‌سه‌ر و... پێشکه‌ش کران.
به‌شه‌کی تری کۆره‌که بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند په‌خشان و شیعره‌ک له لایه‌ن هه‌ر یه‌ک له هاورێیان جاوید ئه‌سخه‌ری، هاورێ ئاراس، جه‌بار قادری برای جوانه‌مه‌رگ و یۆسف سه‌نگه‌سه‌ری و سالح شه‌یدا.
له کۆتای دا په‌یامی بنه‌ماله‌ی کۆچ کردوو له لایه‌ن مامۆستا ئه‌حمه‌د قادری برای هۆنه‌رمه‌ندی جوانه مه‌رگ وه خوێندایه‌وه. به‌رێزایان له په‌یامه‌که‌یاندا سه‌ره‌تا زۆر سپاسی رۆل و هاوکاری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی له پێناو خزمه‌ت کردن و هاوکاری کردنی کۆچ کردوو کرد و هه‌روه‌ها زۆر سپاسی هه‌موو ئه‌و هاورێ و لایانانه‌ی کرد که له ماوه‌ی نه‌خۆشی ناوبرا دا یارمه‌تیان داوه و رۆلی مرۆڤ دۆستانه‌ی خۆیان گێراوه. کۆره‌که کاتژمێر 4ی دووانیوه‌رۆ کۆتای پێ هات.
شایانی باسه که هۆنه‌رمه‌ندی کۆچکردوو حه‌سه‌ن قادری بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 سال به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ل نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و گه‌ره‌نه‌و له سوئێد بۆ کوردستان و باوشی گه‌رمی بنه‌ماله و گه‌له‌که‌ی، له رێکه‌وتی 26ی به‌فرانباری 1386ی رۆژی دا جانی له ده‌ست دا. ناوبراو یه‌کێک له تێکۆشه‌ران و ئه‌ندامی چالاکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو که ماوی زیاتر له 15 سال، له کوردستان و ئه‌ورۆپا سه‌ربه‌رزانه خزمه‌ت به‌و رێبازه پیرۆزه کرد.



نوشته شده توسط مناف vejiyan | لينک ثابت
|در ساعت18:57|