به بۆنه‌ی 62هه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه
خوشك و برایانی به‌ڕێز!
له لایه‌ن كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه
جێژنی 62هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و له هه‌موو ژنانی ئازادیخوازی جیهان و به‌تایبه‌ت ژنانی شۆڕشگێر و مافخوازی كورد پڕ به دڵ پیرۆزبایی ده‌كه‌ین و ئاواتی سه‌ركه‌وتنی زیاتریش بۆ یه‌كیه‌تی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌خوازین.
به‌شداربووانی خۆشه‌ویست!
هه‌روه‌ك ئاگادارین مێژووی پڕشنگداری دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆماری كوردستان. ئه‌م یه‌كێتیه له سێبه‌ری ئاڵای كوردستان ، له ڕۆژی 24ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1324ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 14ی مارسی 1946ی زایینی و له لایه‌ن پۆلێك ژنی خه‌باتگێڕه‌وه به هه‌وڵ و كۆششی پێشه‌وا قازی سه‌رۆك كۆماری كوردستان، یه‌كێك له دیارییه پیرۆزه‌كانی ئه‌و ڕێبه‌ره گه‌وره‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه.
به دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان ، ژنی كه‌رد بۆ یه‌كه‌م جار بوو به خاوه‌نی ڕێكخراوی سیاسی و مه‌ده‌نی خۆی و له نیشتمانی خۆی دا هه‌ستی به سه‌ربه‌رزی و سه‌ربه‌ستی كرد و شانبه شانی تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر زوڵم و زۆرداری و نابه‌رانبه‌ریدا خه‌باتی كردووه.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا ژنی كوردد به خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگایه‌تی نیشانی داوه كه ده‌توانێ نموونه‌ی ئینسانی ئازادیخواز و نیشتمانپه‌روه‌ر بێت. له‌م خه‌باته ڕه‌وایه‌دا له لایه‌كه‌وه بۆ مافه مه‌ده‌نییه‌كانی خه‌باتی كردووه و ،له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تیدا بۆ رزگاری نیشتمانه‌كه‌ی تێكۆشاوه و شانازی خوڵقاندووه و له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته دژی ئینسانییه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ژنی كورد بووه به ڕه‌مزی ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌روه‌ری.
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران جارێكی دیكه له‌م رێوڕه‌سمه پیروَزه‌دا گه‌رمترین پیروزبایی 62هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تییه‌كه‌تان لێ پیرۆز ده‌كات و ئاواتی سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازێت.
سلاو له یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بڕوخێ رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ژنانی ئازادیخواز، له پێناوی وه‌دیهێنانی مافه ره‌واكانیان.
به سپاسه‌وه یه‌كیه‌تیی‌لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
24
ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1386ی هه‌تاوی
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
نوشته شده توسط مناف vejiyan | لينک ثابت
|در ساعت13:58|