ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له رێوه‌ره‌سمه‌کی تایبه‌تی دا رێزیان له 10ی خاکه‌لیوه رۆژی شه‌هیدانی کوردستان گرت
له سه‌عاتی 4ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 9ی خاكه‌لێوه‌ی 1387ی هه‌تاوی له لایه‌ن كۆمیته‌كانی یه‌کیه‌تی لاوان له ناوه‌ندی 2ی کوردستان و فێرگه‌ی سیاسی نیزامی وه رێوره‌سمێك بۆ رێزگرتن له رۆژی شه‌هیدان له سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان به‌ریوه چوو.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانه‌وه رێپێوانێك له بنكه‌ی رادیۆ تا سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان پاشان هونه‌رمه‌ند غوڵام فاتحی به هاورێیه‌تی كۆرسی سرودی یه‌كیه‌تی لاوان سرودی " ئه‌ی شه‌هیدان" یان پێشكه‌ش كرد‌و پاش ده‌قه‌یه‌ك بێده‌نگی، تاجه‌گۆڵێك له لایه‌ن به‌رێز لوقمان عه‌بدوڵازاده جێگری سكرتێری یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هید كاك سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب دانرا. پاشان په‌یامی هاوبه‌شی هه‌ر دوو كۆمیته‌ی ناوه‌ندی 2 و فێرگه‌ی یه‌كیه‌تی لاوان، له لایه‌ن به‌رێز سمایل ره‌حمانی ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی فێرگه‌وه خوێنرایه‌وه.
له درێژه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌دا شێعرێك له ژێر ناوی "سه‌فه‌ر" له لایه‌ن شه‌ریف فه‌لاح خوێنرایه‌وه‌و پاشان سرودێك له‌ژێر ناوی "وه‌رن با بچینه سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان" به‌ده‌نگی هه‌نه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه فه‌ره‌یدون عه‌زیمی‌یه‌وه پێشكه‌ش كرا‌و به‌دوای ئه‌وه‌دا هۆنراوه‌یه‌كی مامۆستا شێركۆ بێكه‌س به ناوی "ماڵئاوایی" له لایه‌ن سه‌لاح ره‌مه‌زانی‌یه‌وه خوێنرایه‌وه و پاشان مقامێك به‌ناوی "شه‌هید" له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند فه‌ره‌یدون عه‌زیمی‌یه‌وه پێشكه‌ش كرا‌و له درێژه‌دا، په‌خشانێك له‌ژێر ناوی "دوژمنینه خه‌یاڵتان خاوه" له لایه‌ن هێرش عابدی‌یه‌وه خوێنرایه‌وه و له كۆتاییدا سرودی "مه‌ڕێژن بۆم فرمێسكی غه‌م" به كۆڕسی یه‌كیه‌تی لاوان پێشكه‌ش كرا، به‌م شێوه‌یه رێوڕه‌سمه‌كه كۆتایی پێ‌هات.
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

.JPG)
نوشته شده توسط مناف vejiyan | لينک ثابت
|در ساعت23:22|